بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی کە ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات قبووڵکراو نییە.
ناوبراو وتی: بەم هەلومەرجەوە چیدی ناتوانین هاوکاری ئیسرائیل بکەین.
بۆڕێڵ وتی: ئیسرائیل دەتوانێت بە هەر شێوەیەک دەیەوێت خوێندنەوە بۆ مێژوو بکات بەڵام ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بە پێویست دادەنرێت و یەکێتی ئەورووپا چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم یاسانە لە کەرتی غەززە تاوتوێ دەکات.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی دادگای لاهای لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دووپات کردەوە./.