بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا پاش ئەوەی کە ئاماژەیان بە خواستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات داوە، بڕیارە مانگی داهاتوو کۆببنەوە بەڵام هێشتا شوێنی کۆبوونەوەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی سەباح ی تورکیا رۆژی دووشەممە 22 ی تەمموزی 2024 ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە یەکەم کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد بڕیارە لە مۆسکۆ بەڕێوە بچێت، هەرچەندە تا ئێستا ئەم بابەتە یەکلایی نەبووەتەوە. سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەکەش دەوترێت لە مانگی ئابدا دەبێت.
ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدات بانگهێشتی ئەسەد بکات بۆ کۆبوونەوە لە وڵاتێکی سێهەم. ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق ئامادەی خۆیی دەربڕیوە تا میوانداری لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سوریا بکات./.