بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد تاهیر ئەنعەم بە کەناڵی ” العالم ” ی ڕاگەیاند کە چالاکییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دەریا و بەندەری ئیلات لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراو بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی و سەرۆک وەزیرانەکەی دەزانن کە ئەم هێرشە باجێکی قورسی بۆیان دەبێت.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی سیاسی باڵای یەمەن هەروەها وتی: ئێمە لە یەمەن بۆ هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی ئامادەین و تەنانەت کاتێک تەل ئەبیبمان کردە ئامانج، پلانمان بۆ کاردانەوەی دوژمن هەبوو، هەر بۆیە نەخشەکانمان، مووشەکەکانمان و درۆنەکانمان ئامادە کردووە و بانکێکی زانیاریمان لە سەر ناوچە هەستیارەکانی دوژمن هەیە و تەنانەت فەرمانی کردنە ئامانجی بەشێک لەو ناوەندانە دەرکراوە./.