بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسرەدین عامر وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پاش هێرشە درۆنییەکەی سەر تەل ئەبیب ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ڕۆڵێکی لە بڕیاری جێبەجێکردنی پلانی ئەم هێرشەدا نەبووە.
لێدوانی وتەبێژەکەی ئەنساروڵڵا لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی درۆنێکی خۆکوژ هێرشی کردە سەر شاری تەل ئەبیب و لە ئەنجامی ئەو هێرشەش یەک کەس کوژرا و 10 ی دیکەش بریندار بوون و زیانیش بە چەندین بینا و باڵاخانە گەیشت.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە درۆنەکە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب تەقیوەتەوە و توانای فڕینی 1120 مایلی هەبووە./.