بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کۆمپانیایەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی بێکاری لە عێراق لە ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی ڕابردووی لە سەدا 3.31 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە لە سەدا 15.56 .
شایانی ئاماژەیە کە ڕێژەی بێکاری لە عێراق منداڵان و بەساڵاچووان لە خۆ ناگرێت.
کۆمپانیای Statista ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی بێکاری لە عێراق لە ساڵی 2018 بە شێوازی بەرچاو بە تێکڕای ساڵانە 13.02 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا کە ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2004 لە سەدا 8.71 بووە./.