بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەهمی یوسفی جێگری وەزیری زانیاری یەمەن لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە سەنعا وەڵامێکی بەهێزی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەداتەوە.
محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: گوشارەکانی سەر یەمەن بۆ ڕاگرتنی پشتیوانییە لە غەززە کە مسۆگەر نابێت و دەسدرێژییە دڕندانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا ئیرادە، خۆڕاگری و بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئێمە لە غەززە زیاتر دەکات.
نەسرەدین عامر جێگری دەستەی میدیایی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی ئیرادەی یەمەنییەکان بۆ پشتیوانیکردنی غەززە زیاتر دەکات.
سەید محەممەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاندووە کە بۆردومانی دوژمنی زایۆنیستی، گەلی یەمەن بەکگرتوو دەکات و هێرشی زیاتر و کاریگەرتری بە دواوە دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پشتیوانییەکانی گەلی یەمەن بۆ دانیشتووانی غەززە بەردەوام دەبێت.
محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی تاوانی بۆردومانکردنی دامەزراوە ناسەربازییەکان دەدات و بە توندی وەڵام دەدرێتەوە./.