بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرەبەیانی هەینی درۆنێک ئاسمانی شاری تەل ئەبیبی بەزاند و باڵاخانەیەکی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کردە ئامانج.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە لەو هێرشەدا زایۆنیستێک کوژرا و 7 ی دیکەش بریندار بوون.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە چیدی تەل ئەبیب بۆ زایۆنیستەکان پارێزراو نییە.
لە سەر درۆنی یافا چی دەزانین؟
هێزە چەکدارەکانی یەمەن زانیارییەکی ئەوتۆیان لە سەر ئەم درۆنە شەڕکەرە بڵاو نەکردووەتەوە بەڵام بە تێڕوانینێکی سەرەتایی لە سەر هێرشەکە دەتوانین بڵێین کە درۆنی یافا بەرهەمی هێزە چەکدارەکانی یەمەنە و دەتوانێت ڕادارەکان و سیستەمەکانی بەرگری تێپەڕ بکات و هەروەها لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە نزیکەی 2 هەزار کیلۆمەتر بفڕێت.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە تا بزانێت درۆنی یافا چۆن ئەو هەموو ڕێگایەی لە ماوەی 10 کاتژمێردا بڕیوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی درۆنەکەیان بە گەورە ناو بردووە و ڕایانگەیاندووە کە لە دەریاوە و لە بەرزاییەکی نزمدا لە تەل ئەبیب نزیک بووەتەوە و توانیویەتی هەموو چینەکانی سیستەمی بەرگری تێپەڕێنێت و بەر باڵاخانەیەک لە تەل ئەبیب بکەوێت.
یافا ناوی عەرەبی و سەرەکی تەل ئەبیبە پێش ئەوە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە داگیر بکرێت./.