بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە تەل ئەبیب بە درۆنێکی نوێ بە ناوی ” یافا ” کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بە سەرکەوتنێک بۆ خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین هەژمار دەکرێت کە لە لایەن تێکۆشەرانی ئەوان و لە وەڵامی ئەو هەموو تاوان و کۆمەڵکوژییەی زایۆنیستەکان لە غەززەدا کراوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بانکی زانیاری شوێنە هەستیار و گرنگەکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستیندا هەیە و لە وەڵامی تاوانەکانی دوژمندا چالاکییەکان لە دژی ئەو شوێنانە بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکەی ئەمڕۆ بە درۆنی یافا کراوە کە دەتوانێت سیستەمەکانی بەرگری و ڕادارەکان تێپەڕێنێت./.