بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی رۆژی عاشورادا کردووە، نزیکەی 6 ملیۆن کەس بووە. ئەم ئامارە لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای کەربەڵاوە بڵاو بووەتەوە.
پێشتر دامەزراوە ئەمنی، تەندرووستی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای کەربەلا سەرکەوتنی پلانی تایبەت بە عاشورایان ڕاگەیاندبوو.
دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە 725 پەیامنێر و 84 کەناڵی ئاسمانی، ڕێوڕەسمی عاشورای ئەمساڵیان ڕووماڵ کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ڕایگەیاندووە کە لە یەک تا 9 ی موحەڕەم پێشوازیی لە 71 هەزار زیارەتکار کردووە./.