بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ململانێی ڕژێمی زایۆنیستی و فەڵەستین لەم ساڵانەی دواییدا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی و جیدی، بەو پێیەی هەردوولا سۆشیال میدیایان بەکارهێناوە بۆ شەڕی توند بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی گێڕانەوە و ڕای گشتی لە سەرانسەری جیهاندا. ئەمەش کاریگەری لە سەر سیاسەتی نێودەوڵەتی دەوروبەری ململانێکان و شێوازی تێڕوانین و بەڕێوەبردنی جیهان بۆ گرژییەکانی ئێستا هەبووە.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تیک تۆک و ئینستاگرام و ئێکس بە داڕشتنی بیروڕای گشتی لە ئاستی جیهانیدا بوونەتە گۆڕەپانی شەڕی سەرەکی بۆ باڵادەستی گێڕانەوە. لە کاتێکدا سۆشیال میدیا دەنگی بەرزکردووەتەوە و تیشکی خستووەتە سەر نادادپەروەرییەکان، هاوکات زانیاری هەڵەی بڵاوکردووەتەوە و دابەشبوونەکانی فراوانتر کردووە.
ئەم بابەتە باس لەوە دەکات کە سۆشیال میدیا دوو کاریگەری لە سەر ململانێی ڕژێمی زایۆنیستی و فەڵەستین هەیە، هەم مەترسیدارە و هەم سوودبەخشە، بەربەستی گەورە درووست دەکات و سەرچاوەی هیوایە.
تیۆری لیبراڵیزم دیدێکی بەدیل سەبارەت بە گرنگی سۆشیال میدیا لە شەڕی دژی جینۆساید لە فەڵەستین پێشکەش دەکات. لیبراڵەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە هاوکاری و دامەزراوە فرەلایەنەکان و پێشخستنی ئایدیاڵە دیموکراسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکانی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن. سۆشیال میدیا پەیوەندی و گوتاری سنوور بەزاندن لە نێوان تاکەکاندا ئاسان دەکات کە پەیوەندییە ئاساییەکانی دەسەڵات تێدەپەڕێنێت.
یەکێک لە گرنگترین کاریگەرییە ئەرێنییەکانی سۆشیال میدیا، توانای زیادکردنی هۆشیاری نێودەوڵەتییە بۆ قەیرانێک. لە ماوەی شەڕی ساڵی ٢٠٢٣دا سۆشیال میدیا لافاوێکی زۆری بەسەردا هات کە لە لایەن ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینییەوە بڵاوکرابوونەوە و وێنەی خێرای ململانێکان و ئەو ئازارانەی فەڵەستینییەکان بەرگەی دەگرت. هەروەها چیرۆک و ئەزموونە کەسییەکان کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرابوونەوە، بەهێز بوون.
هاشتاگەکانی وەک فەڵەستینی ئازاد بوونە هاواری کۆکردنەوە، ملیۆنان کەسیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی زانیارییەکانیان هاوبەش بکەن. ئەوە نیشان دەدات کە چۆن دەتوانرێت سۆشیال میدیا وەک سەکۆیەک بەکاربهێنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی لێبوردەیی و هاندانی پەیوەندی سنووربەزێن و ڕەتکردنەوەی گێڕانەوەی توندڕەو لە ڕێگەی دیپلۆماسی دیجیتاڵییەوە.
بە پێچەوانەوە تیۆری ڕیاڵیزم سۆشیال میدیا بە ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست دەزانێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئامانجەکە مانەوە و بەدواداچوونی دەسەڵاتە و لەم چوارچێوەیەشدا دەتوانرێت کۆمەڵکوژی لە فەڵەستین پۆلێن بکرێت بە نیو ڕیاڵیزم، کە ڕژێمی زایۆنیستی هەرچییەک بکات بۆ مانەوە و نیشاندانی دەسەڵات. حکومەتەکان دژی حکومەتەکانی تر دەڕۆن بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات، تەنانەت ئەگەر بە مانای ستەمکاریش بێت.
سۆشیال میدیا چەکێکە لە سەردەمی زانیاری شەڕدا، بە خێرایی زانیاری بڵاودەکاتەوە کە تێڕوانینەکان بە شێوەیەک لە قاڵب دەدات کە لە گەڵ واقیعدا ناگونجێت. بۆ نموونە بۆتەکان پەیامەکانی ڕیکلام گەورە دەکەن و ئەلگۆریتمەکانی سۆشیال میدیا ناچار دەکەن وەک بابەتێکی ترێند بیانناسێنن.
لە ئەنجامدا سۆشیال میدیا دەتوانێت دووبەرەکی قووڵتر بکاتەوە و مرۆڤەکان لە سرووشتی مرۆڤایەتی خۆی دوور بخاتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەرفەتێکی ناوازە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی دەڕەخسێنێت.
زۆرجار ئەلگۆریتمەکانی سۆشیال میدیا هانی ناوەڕۆکی دابەشکەر دەدەن، بۆچوونە دامەزراوەکان بەهێز دەکەن و ئەگەری سازشکردن سنووردار دەکەن. ئەم جیاوازییە بنەڕەتییانە لە ململانێی ڕژێمی زایۆنیستی و فەڵەستیندا دەبینرێن، کە ئاڵوگۆڕی سۆشیال میدیا ئەو وردبینییەی پێویست نییە بۆ مشتومڕێکی بەرهەمدار. سەرەڕای ئەم تەحەدایانە، سۆشیال میدیا دەتوانێت وەک ئامرازێک بۆ ئاشتەوایی بێت.
ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی بە سەرکەوتوویی سۆشیال میدیایان بەکارهێناوە بۆ بەرەوپێشبردنی یەکڕیزی و ئاشتی، بۆیە سۆشیال میدیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ململانێی ڕژێمی زایۆنیستی و فەڵەستین، هەم بڵاوکردنەوەی ململانێکان و هەم زەمینە بۆ ئاشتی دەڕەخسێنێت. بە شێوەیەکی سرووشتی کاریگەری سۆشیال میدیا تیشک دەخاتە سەر پێویستی ڕێبازێکی گشتگیر کە ڕاستگۆیی و هاوسۆزی و بەشداریکردنی ئەرێنی لە پێشینە بێت. بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ئەم تۆڕانە زۆر گرنگە، چونکە دیپلۆماسی دیجیتاڵی پەرەی پێدراوە بۆ بنیاتنانی لێکتێگەیشتن و پشتگیریکردن لە چارەسەرکردنی ناکۆکی درێژخایەن./.