بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میکی زوهار ڕایگەیاند کە لە ئێستادا پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دیاریکردنی کەسانی بەرپرس بۆ ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەم قۆناغەدا ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەتوانرێت مسۆگەر ببێت بەڵام تەل ئەبیب پێداگری لە سەر داواکارییەکانی دەکات.
ئەو وەزیرەی کابینەی نتانیاهۆ بە ئاماژە بە ناکۆکییە سیاسییەکانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانییەکە هەڵناوەشێتەوە بەڵام ناکۆکی و دووبەرەیی هەیە و ئەمەش ڕەنگە لە داهاتوودا بگاتە هەڵوەشانەوەی کابینە و هۆکارەکەشی هەڵسووکەوتی نابەرپرسانەیە./.