بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە بێ ئاماژەدان بە هیچ وردەکارییەک، وتی کە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوو لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە وتووێژی کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بن سەلمان، وتی: ئەو منی خۆش دەوێت و منیش ئەوم خۆش دەوێت، ئەوان هەموو کات پێویستیان بە پشتیوانی هەیە و من ئەوەیان بۆ دەکەم.
کاندیدی دیمۆکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستا و باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووتری بە تێکدانی پەیوەندییەکانی واشنتن و ڕیاز تۆمەتبار کرد و وتی کە ئەوان سعوودیەیان خستووەتە داوی چینەوە.
ترەمپ وتی: سعوودیە لە گەڵ ئێمە نییە و لە گەڵ چینە بەڵام نایانەوێت لە گەڵ چیندا بن و دەیانەوێت لە گەڵ ئێمەدا بن./.