بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێرانی کردووە.
بە پێی ئەو هەواڵەش، بن سەلمان و پزیشکیان جەختیان لە سەر بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی سعوودیە و ئێران کردووەتەوە.
هەر دوو لا بە پێویستیان زانیوە پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران لە سەرجەم بوارەکاندا بەهێز بکرێت.
بن سەلمان پێشتریش لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیی بۆ مەسعود پزیشکیان ڕاگەیاندبوو./.