بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی قۆخ داوە کە لە درێژەدا هاتووە.
لە کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوبوونەوە و زۆری کێش بە سوود دەبێت. لە بەر ئەوەی کە بڕێکی کەم کالۆریی تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
بۆ ژنانی دووگیان بە سوودە. ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی و زۆربەی ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکانی تێدایە کە بۆ گەشەی کۆرپەلە و دایک گرنگن.
ڕێگری دەکات لە کەمی پۆتاسیۆم. بۆیە رۆڵیکی باشی هەیە لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن.
یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان بۆ گەشەی منداڵ و کێش و باڵای تەندرووست.
پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوەی و نەهێشتنی چرچولۆچی، ڕەشی پێش چاو، سیسبوونی پێست، زوو سپیبوونی مووەکانی قژ و هەڵوەرینی.
چارەسەری قەبزی و ڕێگاگرتن لێی و چالاککردن و پاککردنەوەی ڕیخۆڵە لە مادە ژەهراوییەکان و کەمکردنەوەی غازات.
خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک و هەوکردنی جومگەکان و چەندین جۆری شێرپەنجە.
یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا دەدات، میوەیەکی زۆر باشە بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە.
پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێزکردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری.
کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکە و هیلاکی و شەکەتی بەردەوام و توڕەیی.
پاراستنی ددانەکان و نەهێشتنی کلۆری، هەوکردن، ئاوسان و خوێنبەربوونی پوک./.