بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاند کە لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری ئەم وڵاتە کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ کەسی سڤیل، شارۆچکەکانی کەفەر جۆشەن، ئورهنگوز، باریۆحای، کابری و میرۆن بە دەیان مووشەکی کاتیۆشا کراونەتە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە میدیا عبری زمانەکان ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە 150 مووشەکی لە باشوری ئەو وڵاتەوە ئاراستەی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو کردووە.
لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە میدیاکان هەواڵی ئاگرکەوتنەوەیان لە نزیک بنکەی سەربازیی ڕامیم لە ڕۆژئاوای کریات شیمۆنا بە هۆی ئەم هێرشە مووشەکییەوە بڵاو کردووەتەوە./.