بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی: ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنیستی بۆردومان دەکات و دەڕووخێنێت، بۆ ئەوەی کە خۆڕاگری لە مسۆگەرکردنی سەقامگیری و سەرکەوتن و داهاتووی خۆی بێهیوا بکات بەڵام ئەندامانی خۆڕاگری بە پشوودرێژی وەڵامی زایۆنیستەکان دەدەنەوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانێت درێژە بە شەڕ و تاوان بدات بەڵام ناتوانێت بە هەبوونی ئەو خۆڕاگرییەی کە بڕیاری سەرکەوتن یان شەهیدبوونی داوە، ئامانجەکانی خۆی مسۆگەر بکات، ئەو خۆڕاگرییەی کە بڕیاریداوە پشوودرێژ بێت و لە گۆڕەپاندا بمێنێتەوە و شەڕ بکات، ئەم خۆڕاگرییەش سەرکەوتوو دەبێت.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە پشتیوانی لە خۆڕاگریی غەززە لە فەڵەستین دەکەین، ناکرێت لە بەرامبەر ئەو هێرشە نێودەوڵەتییە دەکرێتە سەر غەززە، بێدەنگ بین و تەنیا بینەری ڕووداوەکان بین./.