بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سارا ئەمیری ژنێکی بەلووچ و بە ڕەگەز ئێرانی وەک وەزیری پەروەردەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەستنیشان کرا.
شێخ محەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم سەرۆک وەزیرانی ئیمارات ئەم هەواڵەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردووەتەوە.
ئەمیری پێشتر سەرۆکی دەزگای بۆشایی ئاسمان و ئەنجومەنی زانایانی ئیمارات بووە. بە ڕەگەز خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێرانە کە بنەماڵەکەی لە پاش شۆڕشی ئیسلامی لە ئێرانەوە کۆچیان کردووەتە ئیمارات./.