بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ” محەممەد بن عەوەز حەسان ” دیپلۆماتکاری عۆمانیی وەک نێردەی تایبەتی خۆی لە عێراق دەستنیشان کرد.
دەستنیشانکردنی ئەو دیپلۆماتکارە عۆمانییە لە پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە.
حەسان پێشتر باڵیۆزی عۆمان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و یەکەم عەرەبە کە دەکرێتە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق.
ئەو بووەتە جێگرەوەی جنین هنیس پلاسخارت کە لە سەرەتای تشرینی دووەمی 2018 ەوە نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بووە.
محەممەد حەسان پێشتر پۆستی سەرۆکی لێژنەی تایبەتی کاروباری سیاسی و سڕینەوەی سیاسەتەکانی چەوساندنەوەی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستۆ بووە و هەروەها لە بواری ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەو ڕێکخراوەدا چالاکی کردووە./.