بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری کە سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە ماف، هەڵوێست و بوونی گەلی فەڵەستین و هەروەها بۆ ڕوونکردنەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک وەربگرێت.
ناوبراو وتی: هەوڵ دەدەین هەلومەرجێک دابین بکەین کە ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی بە تایبەت ئەمریکا ناچار ببن تاوان و کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕابگرن و خەڵکی غەززە و فەڵەستین بە گشتی بۆ بارودۆخی ئاسایی بگەڕێنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت ڕایگەیاند کە سیاسەتی پاوانخوازی و تاکجەمسەری ئەمریکا وایکردووە کە دۆسیە گرنگەکانی جیهان چارەسەر نەبن و ئەوەیە کە دەبینین لە دۆسیەی غەززە، ئەمریکا بووەتە گەورەترین بەربەستی بەردەم ئاگربەست و کۆتایی هێنان بەم شەڕە./.