بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕەوشی فەڵەستین و هەروەها کۆبوونەوەی تایبەت بە چەندجەمسەریی جیهان سەردانی نیۆیۆرکی کرد.
بڕیارە ئەو دوو کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتی سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وەک سەرۆکی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت./.