بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا توانای ڕوبەڕوبونەوەی مووشەکە جێگیرکراوەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی ئەورووپی هەیە بەڵام لەم نێوەندەدا پایتەختی وڵاتانی ئەورووپین کە دەکرێنە قوربانی.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا لە سەر پلانێکی ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی مووشەکی نوێ لە ئەورووپا وەک ئەڵمانیا، هۆشداری جیدی دایە ئەو وڵاتانە.
پسکۆف ڕایگەیاندووە کە پایتەختی وڵاتانی ئەورووپی وەک ئامانجی مووشەکەکانی ڕووسیا لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی نوێ دەستنیشان کراون./.