بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وتوویژی تەلەفوونی و هەروەها لە وەڵامی نووسراوی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان، وەک ڕووسیا، چین، کوێت، ئیمارات، عێراق، بەحرەین، بەنگلادیش، پاکستان، ئەردەن، میسر، سوریا، جەزایر، موریتانیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا، تورکمانستان، کازاخستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان، بیلاڕووسیا، جۆرجیا، کوبا، ڤەنزوێلا، نیکاراگوا، ئەسیوپیا، ئەفریقای باشور، هیندستان، سیشیل، مالدیڤ، تورکیا، سربیا، کرواتیا، ژاپۆن، ئەندونیزیا، مالیزیا، تایلەند، کۆریای باشور، کۆریای باکور، بولیڤیا و ….. مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند کە ڕێبازی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی نوێ بریتی دەبێت لە کردنەوەی ئاسۆی نوێ و فراوانکردنی هەمەلایەنەی پەیوەندی دۆستانە لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە سەر بنەمای وتووێژ و هاوکاری و یەکسانی و ڕێزگرتنی یەکتر و پێگەیەکی تایبەت و باڵا بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و جیهان دادەنێت./.