بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد یاسین نوێنەری بەرەی ئازادی فەڵەستین لە لوبنان لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا لە گەڵ کەناڵی العهد وتی: گەلی فەڵەستین و خۆڕاگرییەکەی هیچ کات واز لە ئامانجەکانیان و بستێک لە خاکی فەڵەستین تا ئازادی تەواو و ئازادی تەواوی دیلەکان و پیرۆزییە ئیسلامی و مەسیحییەکان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ناوچەکانی خۆیان ناهێنن، لە بەر ئەوەی کە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکەن و مافی ئەوەیان هەیە بە هەموو ئامرازێک بەرگریی لێبکەن.
ناوبراو وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا گۆڕانکارییەکی گەورەی لە سەر ئاستی جیهان بە تایبەت لە ناوچەی عەرەبی و ئیسلامی کردووە و ڕۆڵی بەرچاوی لە شکستی پیلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی هەبووە.
نوێنەری بەرەی ئازادی فەڵەستین لە لوبنان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانییەکانی ڕۆڵی سەرەکییان لە زیندووهێشتنەوەی پرسی فەڵەستیندا هەبووە.
محەممەد یاسین وتی: هەنگاوە سەربازییەکانی خۆڕاگری لوبنان بووەتە بەرەیەکی بەشداری ڕاستەوخۆ لە ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی زایۆنیستی و ڕۆڵی بەرچاو و سەرەکیی لە پشتیوانیکردنی غەززە هەبووە، بەرەی باشوری لوبنان ئەوەی سەلماند کە بۆ پشتیوانی گەلی فەڵەستین و خەڵکی غەززە سەدان شەهیدی پێشکەش کردووە./.