بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی جێگری دەزگای دادی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند کە ناوی 120 ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکان کە خۆیان سەر بە نەتەوەی بەشەرەفی کورد دەزانن، بۆ ڕادەستکردنەوەیان ڕەوانەی عێراق کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆسەی دادگاییکردنی ئەوان بەڕێوە دەچێت.
ئەو کەسانە ئەندام و بەرپرسی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش یان گرووپە تیرۆریستییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن کە بە پێی ڕێکەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان تاران و بەغدا، دەبێت ڕادەستی ئێران بکرێنەوە./.