بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترینی ئەو ڕێگایانەی کە وا دەکەن کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەر جەستەمان کەم بکەینەوە، دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
بەکارهێنانی دژە خۆر بە ڕێکوپێکی.
خۆ بە دوورگرتن لە چوونە بەرخۆر لە کاتژمێر 11 ی بەیانی تا 3 ی ئێوارە.
هەڵبژاردنی شوێنی سێبەر.
بەکارهێنانی کڵاو، چاویلکە و جلی فێنک و قۆڵ درێژ.
لە هەمووش گرنگتر، خواردنی بڕێکی باش ئاو کە لە هەشت پەرداخی ڕۆژانە کەمتر نەبێت بە مەبەستی خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی جەستە./.