بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە چەند نیشانەیەک دەدرێت وەک ئاگادارکردنەوەیەکی بەرزبوونی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن لە جەستەدا.
ساردبوونی دەست و قاچ:
بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە سەرمابوونی دەست و قاچەکانت بکەیت.
گۆڕینی ڕەنگی پێست:
کاتێک سوڕی خوێن ناچالاک دەبێت بە هۆی بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ، ڕەنگی پێست دەگۆڕێت، لە بەر ئەوەی کە پێست بڕی پێویست لە ئۆکسجینی بۆ ناڕوات.
ئازار:
ئازاری قاچەکان یەکێکە لە نیشانە باوەکانی بەرزی کۆلیسترۆڵ، هۆکارەکەش ئەوەیە ئۆکسجینی پێویستی بۆ ناڕوات و هەست بە ماندووێتی پەلەکان دەکرێت.
گرژبوونی شەوان:
کاتێک شەوان هەست دەکەیت قاچەکانت گرژ بوون، واتای ئەوەیە گۆڕانکاری لە ڕێژەی کۆلیسترۆڵت ڕوویداوە و زیاتر ئەم دۆخە لە شەواندا ڕوو دەدات.
درەنگ چاکبوونەوەی برین:
کاتێک برینێک درەنگ چاک دەبێتەوە، واتای ئەوەیە کە سوڕی خوێن ناچالاکە./.