بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەڤیگدۆر لیبەرمەن بە ڕۆژنامەی مەعاریۆی ڕاگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو داڕمان دەبات و توانای ئیدارەدانی دۆخەکەی نەماوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا هەوڵی مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا دەدات.
لیبەرمەن ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی هەڕەشە و مەترسی جیدی بووەتەوە و تووشی قەیرانێکی بەربڵاوی ئابوری، ئەمنی و سیاسی بووەتەوە کە لە کاتی دامەزراندنەوە تا ئێستا وێنەی نەبووە.
ناوبراو بەرپرسانی سیاسی ڕژێمی زایۆنیستیی بە نەخۆش ناو برد و ڕایگەیاند کە بە لای سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەوە بەرژەوەندییە کەسییەکان گرنگییەکی زیاتریان هەیە و نتانیاهۆ بەرپرسی ڕووداوەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووە.
ڕاشیگەیاند کە ئەگەر نتانیاهۆ و کابینەکەی تا ساڵی 2026 بەردەوام بن، شتێک بە ناوی ئیسرائیل بوونی نامێنێت./.