بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ لە واشنتن وتی کە بەردەوامی هاوبەشی نێوان ناتۆ و ڕژێمی ئیسرائیل بوونی نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بەها بنەڕەتییەکانی ناتۆی پێشێل کردووە و ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە ناتوانن بە چاوی هاوپەیمان لەم ڕژێمە بڕوانن.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: تورکیا هیچ کات هەوڵەکانی ناتۆ بۆ هاوکاریکردنی ناتۆ قبووڵ ناکات و ئەم ڕژێمە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژکردنی فەڵەستینییەکان لە غەززە./.