بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم قاسم وتی: نتانیاهۆ دەبێت باش بزانێت کە ئەگەر درێژە بە شەڕی غەززە بدات، زیاتر لە خۆڕاگری و فەڵەستینییەکان، ئەو ڕژێمە تووشی زیان و خەسارێکی گەورە دەبێت.
ناوبراو وتی: دوژمن ناتوانێت هەڵە بکات، لە بەر ئەوەی کە دەزانێت لە وەها حاڵەتێکدا باجێکی قورس دەدات.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: بەرەی لوبنان لە ماوەی 9 مانگدا هێزێکی بەرگری زۆری هەبووە و لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە لە جێی شەڕێکی گەورە، شەڕ لە چوارچێوەیەکی سنورداردا بەڕێوە ببات.
نەعیم قاسم وتی: بەرەی خۆڕاگریی لوبنان زیانێکی قورسی سەربازی و ئابوریی بە سەر دوژمنی زایۆنیستیدا سەپاندووە./.