بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیاز یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە جەڵتەی گەرما و ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی بە هۆی گەرماوە لە جەستەدا درووست دەبێت، لە بەر ئەوەی کە پیاز پڕە لە مادە خۆراکییە گرنگەکان لەوانەش ڤیتامین سی کە بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین باشتر دەکات.
ئەمەش یارمەتی پاراستنی تەندرووستی پێست دەدات، لە گەڵ ترشی فۆلیک کە گرنگە بۆ دابەشبوونی خانەکان و درووستکردنی DNA ، هەروەها پۆتاسیۆم کە پێویستە بۆ کارکردنی دەمارەکان و ڕێکخستنی پەستانی خوێن، ڕیشاڵی زۆری تێدایە بەم شێوەیەش یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات.
هەروەها پیاز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن کە تەندرووستی دڵ باشتر دەکات.
ئەو خاڵانە کە وا دەکات پیاز بخرێتە ناو خۆراکی هاوینەوە، بریتین لە:
پیاز ڕێژەیەکی بەرزی ئاوی تێدایە، ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات بە شێداری بمێنێتەوە لە کەشوهەوای گەرمدا.
پیاز بە کاریگەری ساردکەرەوە ناسراوە و یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی جەستەت دەدات.
پیاز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر وەک ڤیتامین سی کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات، خانەکان لە گوشاری ئۆکسجین دەپارێزن و ئەگەری توشبوون بە هەوکردن کەم دەکاتەوە.
ڕێژەی زۆری ڕیشاڵی ناو پیاز یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات.
پیاز تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی کێشەکانی هەناسەدان دەدات.
پیاز تەندرووستی پێست باشتر دەکات و ڕێگری دەکات لە پیربوونی پێشوەختە.
یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات ئەمەش وایکردووە زیادکردنێکی گونجاو بێت بۆ ژەمەکان بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە./.