بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکی بە بۆنەی شەوانی موحەڕەم ڕایگەیاند کە ئامانجی دوژمن هەمیشە لەناوبردنی بەهاکانی پەیوەست بە جیهاد، شەهیدبوون و خۆڕاگری بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە پێناو ئەو ئامانجە، گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە لە لایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە درووست کران.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پاش ساڵی 2000 هێرشێکی بەرفراوان لە ئاستی ڕۆشنبیری و پڕوپاگەندە لە دژی خۆڕاگری دەستیپێکرد تا ئەو ڕادەیەی کە دەستەواژەی جیهاد بووە دەستەواژەیەکی نەرێنی./.