بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەندرووستی، ئاماژەیان بە چەند خاڵێک داوە وەک ڕێنمایی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن لە کەشوهەوای گەرمدا کە بریتین لە:
هەوڵ بدە لە گەرمترین کاتەکانی ڕۆژدا لە ژوورەوە بمێننەوە، بە زۆری لە نێوان کاتژمێر 10 ی بەیانی تا 4 ی پاشنیوەڕۆ ئەگەر لە دەرەوە بوویت، بە دوای سێبەردا بگەڕێ، جلوبەرگی سووک لە بەر بکە، دژەخۆر بەکاربهێنە بۆ ئەوەی خۆت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بپارێزیت لە بەر ئەوەی کە کاریگەری لە سەر ئاستی پەستانی خوێن دەبێت.
گرنگە بە درێژایی ڕۆژ ئاوی زۆر بخۆیتەوە، بە تایبەت لە کاتی کەشوهەوای گەرمدا، هەر بۆیە پێویستە ڕۆژانە لانیکەم 8 تا 10 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، هەروەها دوور بکەرەوە لە زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوە کافاینییەکان.
زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها لە کاتی کەشوهەوای گەرمدا گرنگە ئاگاداری بڕی خوێی خواردنەکانت بیت، بۆیە دڵنیابە لە خواردنی سەوزە و میوەی تازە و دوور بکەرەوە لە خۆراکە لەقتوونراوەکان.
چالاکی جەستە گرنگە بۆ تەندرووستی گشتی، بەڵام لە کاتی گەرمادا پێویستە ژیرانە وەرزش بکەیت، بۆیە هەوڵبدە لە بەیانی زوو یان ئێواران کە پلەکانی گەرما فێنکترە وەرزش ئەنجام بدەیت.
فشار دەتوانێت کاریگەری لە سەر ئاستی پەستانی خوێنت هەبێت، بۆیە گرنگە کۆنتڕۆڵی توڕەبوون و فشارەکانت بکەیت، لە بەر ئەوەی کە کەمکردنەوەی فشار بە شێوەیەکی گشتی تەندرووستی باشتر دەکات./.