بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای نێودەوڵەتی لە تارانی پایتەختی ئێران بڕیاریداوە کە حکومەتی ئەمریکا وەک تاوانبار بڕی 6 ملیار و 785 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بەو ژمارە نەخۆشانە بدات کە بە هۆی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکاوە زیانی تەندرووستی زۆریان پێگەیشتووە. ئەو نەخۆشانە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی پێست بە ناوی Epidermolysis bullosa بوون کە لە ئێران بە ناوی نەخۆشانی پەپولەیی دەناسرێن و جەستەیان لە ڕووی تەندرووستییەوە لاواز دەبێت و بەرگەی هیچ نەخۆشییەک ناگرن.
دادگا ئێرانییەکە ڕایگەیاندووە کە سزاکانی ئەمریکا وایکردووە ئەو نەخۆشانە لە دەرمانی پێویست بێبەش بن. تا ئێستا 20 کەس لەو نەخۆشانە بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە گیانیان لە دەست داوە.
لەو چوارچێوەیەدا 295 ڕزگاربوو و نەخۆش سکاڵای یاساییان لە دژی 30 بەرپرسی ئەمریکی تۆمار کرد بە هۆی بەشداریکردنیان لە جێبەجێکردنی سزاکانی ئەو وڵاتە لە دژی ئێران.
لە ساڵانی ڕابردوودا وەک پشتیوانییەک بۆ مافی نەخۆشە ئێرانییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان ئەو سزایانەیان شەرمەزار کرد./.