بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە سوپا نیوز، لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکانی بەرەی خۆڕاگری لە گەڵ فەرماندەکان و بەرپرسانی ئەم بەرەیە کۆبووە و جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەباتی دژە زایۆنیستی لە ناوچەکە کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە خۆڕاگری ئیسلامی بە تایبەت فەڵەستین و خەباتی خەڵکی بەهێزی غەززە لە ڕیزی سیاسەتی ستراتیژی و هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و سەرجەم جومگەکانی دەسەڵات کۆدەنگییان لە سەری هەیە و هەروەها لە لایەن گەلی ئێرانیشەوە پشتیوانی دەکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوانەدا فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری ستایشی پشتیوانی و هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد./.