بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: بێدەنگی لە بەرامبەر تاوانی کۆمەڵکوژی لە غەززە بە واتای لەدەستدانی بوون و کەرامەتی مرۆیی و مافی ژیان لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە.
ناوبراو وتی: ئەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دەیکات پێشێلکردنی هەموو شتێک و سەرهەڵداوی تێڕوانین و بیرکردنەوەی هەڵە و سووکایەتییە بە کۆمەڵگای مرۆیی.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: بێدەنگی و بێ هەڵوێستی وڵاتان لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانەی زایۆنیستەکان لە غەززە، مەترسییەکەی گەورەیە و وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی خەراپەکاری لە هاوکاریکردنی ئەو ڕژێمە دەگێڕن.
عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: لە هەندێک وڵاتی عەرەبی تەنانەت خەڵک توانای دەربڕینی هەڵوێست و ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نییە./.