بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە پەیامێکدا بۆ ئیسماعیل هەنیە، جەختیکردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئا مسۆگەربوونی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین، درێژە بە پشتیوانییەکانی خۆی دەدات.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” دڵنیایی ئەوە هەیە لە سایەی خۆڕاگری کەم وێنە و مێژوویی گەلی ئازا و تێکۆشەری فەڵەستین و غەززەی زوڵملێکراو و بەهێز و خەباتی قارەمانانەی تێکۆشەرانی خۆڕاگریی فەڵەستین لەم شەڕەی ئێستا، سەرکەوتنی کۆتایی بۆ فەڵەستینی ئازیز دەبێت “./.