بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە خاڵی سنوری خۆسرەوی لە قەسری شیرین، وتی:ئەمرۆ خاڵە سنورییەکانی خۆسرەوی، مێهران، چەزابە و شەلەمچە بەسەردەکرێتەوە تا ڕێگاچارەی کێشەکان بدۆزینەوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە هاتووچۆی زیارەتکارانی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە سنورەکانی خۆسرەوی، شەلەمچە، چەزابە، مێهران، باشماخ و حاجی ئۆمەرانەوە دەبێت.
وەحیدی بە ئاماژە بە هاتووچۆی 4 ملیۆن زیارەتکار لە سنورەکانی ئێرانەوە لە ساڵی ڕابردوو، وتی: 500 هەزار کەس خاڵی سنوری خۆسرەوییان هەڵبژارد و ئەمساڵ ژێرخانەکانی سنورەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشتر بووە.
ڕاشیگەیاند کە بە پێی گەرمای ئەمساڵ پێشبینی ناکرێت ژمارەی زیارەتکاران چەند بێت./.