بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر هەڤین کەمال شامحەممەد پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج، گرنگترین هۆکارەکانی دروستبوونی پشت ئێشەی لەناکاوی باس کردووە کە لە درێژەدا ئاماژە بەوان دەدرێت:
پچڕان و برینداربوونی ماسولکەکان یان زۆر ماندووکردنی ماسولکەکان لە ڕێگای زۆر بەکارهێنان یان خەراپ بەکارهێنانی جومگەکان و بڕبڕەکانی پشت کە ئەمە باوترین هۆکاری ئازاری پشتە.
خزن و وشکبوونەوە و ئینزیلاقکردنی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت.
هەوکردنی جومگەی بڕبڕەکانی پشت بە هۆی بەکتریا و ڤایرۆسەوە وەک نەخۆشی تای ماڵتا.
عرق النسا یان سایەتیکا. ئەمەش کاتێک بە هۆکارێک فشار دەچێتە سەر دەماری سایەتیک کە شا دەمارێکە بە سمتدا دێتە خوارێ بۆ ڕان و قاچ و پێیەکان.
سەوەفان و داخورانی بڕبڕەکانی پشت.
نەرمبوونەوەی ئێسک.
هەوکردنی جومگەی حەوز یان sacroiliitis .
نەخۆشی فایبرۆمایەڵجیا.
تەسکبوونەوەی کەناڵی بڕبڕەکانی پشت.
بەردی گورچیلە یان هەوکردنی گورچیلە.
هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە.
ژنان پێش یان لە کاتی سوری مانگانە یان لە کاتی سکپڕیدا./.