بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد و هەر دوو لا ئیرادەی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان دەربڕی و بەڵێنی ئەوەشیاندا لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لە ئاستی باڵادا بەڕێوە ببەن.
سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی درێژە بە هاوکاری و پرۆژە هاوبەشەکان لە گەڵ ئێران دەدات./.