بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: خۆڕاگری لوبنان کە چالاکییەکانی لە 8 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا و گەلی فەڵەستین دەستپێکردووە، تا مسۆگەربوونی ئامانجەکان درێژەی دەبێت و هیچ ڕێگایەکی گەڕانەوە نییە.
ناوبراو وتی: بەرەکانی پشتیوانی لە غەززە لە لوبنان و عێراق و یەمەن و لایەنگرانی سەرەکی سیاسی وەک سوریا و ئێران، دیمەنێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام لە بەرامبەردا دیمەنی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دیمەنێکی دڵتەزێنە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: چەندین مانگە کە هیچ هاوکارییەک نەگەیشتووەتە غەززە و ئەم ناوچەیە ڕوبەڕوی قەیرانی برسێتی و نەخۆشی بووەتەوە و پرسیار ئەوەیە کە تا کەی ئەم دۆخە دەبێت بەردەوام بێت؟
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ناپاکترین سوپای جیهانە.
ناوبراو وتی: بە لای هەر مرۆڤێکەوە پرسیارە کە بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بەرامبەر ئەم هەموو تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی بێدەگن؟
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئێمە ڕۆڵە و قوتابی و شوێنکەوتووی کەربەلای پیرۆزین و مردن جگە لە خۆشی و ژیان لە گەڵ ستەمکاران و داگیرکاران و بکوژان جگە لە نەهامەتی بە هیچی دیکە نازانین./.