بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا یوسفی ڕایگەیاند کە بە پێی دەستوور، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە دەبێت.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان رۆژی 9 ی گەلاوێژی 1403 ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر بە 30 ی تەمموزی 2024 لە هۆڵی پەرلەمان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئێران و میوانانی بیانی بەڕێوە دەچێت و مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆکی نوێ بە پێی مادەی 121 ی دەستوور سوێند دەخوات هەموو توانا و بەهرەیەکی خۆی لە پێناو تێپەڕاندنی ئەرکە نوێیەکی بەکار بێنێت./.