بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کۆنتڕۆڵی شەڕی غەززە، پەیوەندییەکانی دەرەوە و کابینەکەی خۆیی لە دەست داوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە شەڕی غەززە ناتوانێت بەردەوام بێت، هێزە یەدەکەکان لە سوپادا نامێننەوە و کەرتی ئابوری بەرگەی ئەم هەموو خەرجییە ناگرێت.
سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنهیستی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر نتانیاهۆ بتوانێت ڕەزامەندی لە سەر ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان بدات، تۆڕێکی پاڵپشتی لە کابینەکەی نتانیاهۆ دەستەبەر دەکرێت و ئەمەش لە پێناو گەڕانەوەی دیلەکاندایە./.