بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیانی کرد وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و ئاسۆی بەردەم گەشەسەندنی لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ کرد.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێرانیش لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا جەختی لە سەر پشتیوانیکردنی سوریا و بەرەی خۆڕاگری کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات، پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا پەرەیان پێبدرێت./.