بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهباز شەریف لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ مەسعود پزیشکیان، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختیکردەوە کە پاکستان و ئێران وەک دوو وڵاتی دراوسێ و برادەر، خاوەن مێژوویەک لە پەیوەندی برایانەی خۆیانن و بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر لە پەیوەندییەکان هەنگاو دەنێن.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاندووە کە بەستێنی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان ئسیلام ئاباد و تاران لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا ئامادە کراوە.
شەهباز شەریف ڕایگەیاندووە کە لە سەردانە مێژووییەکەی شەهید ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئیسلامی ئێران بۆ پاکستان، هەنگاوی گەورە لە پێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان گیراوەتەبەر./.