بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کردنەوەی نووسینگەی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەغدا پشتڕاست کراوەتەوە و ڕاگەێندراوە کە لە ئەنجامی هەوڵەکانی ئەبو ئیدریس شەرەفی نوێنەری بزوتنەوەکە لە عێراق بووە کە لە ساڵی 2016 تا ئێستا لە گەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی ئەنساروڵڵا لە عێراق نیشتەجێیە.
نووسینگەی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە ناوچەی جادریەی شاری بەغدا کراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی حکومی لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە ناکرێت بە نووسینگە ناوی ببەین بەڵکوو شوێنی مانەوەی ئەندامانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵایە کە پێشتر لە هوتێلێکدا بوون.
ڕاشیگەیاندووە کە عێراق دەیەوێت ئەندامانی ئەنساروڵڵا چالاکییان لە دژی هیچ وڵاتێک لە خاکەکەیدا نەبێت./.