بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی ڕەخنەی لە دانیەل هاگاری وتەبێژی سوپای ئەو ڕژێمە گرتووە بە بۆنەی لێدوانێکی سەبارەت بە توانای بەرگری بزوتنەوەی حەماس لە غەززە.
هاگاری بە میدیایەکی ئەمریکیی ڕاگەیاندووە کە تەل ئەبیب شەڕێکی درێژخایەنی لە پێشە و بە بۆچوونی ئەو حەماس تا 5 ساڵی داهاتوو لە غەززە دەمێنێتەوە.
نتانیاهۆ لە وەڵامی لێدوانەکەی وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیدا ڕایگەیاندووە کە هەندێک لە ئەندامانی حەماس لە کەرتی خۆرئاوادان بەڵام دەسەڵاتێکیان نییە، وەک چۆن کە نیونازییەکان لە ئەڵمانیادان و دەسەڵاتیان نییە.
ناوبراو بانگەشەی ئەوەشیکردووە کە ڕژێمەکەی حەماس لە ناو دەبات و هیچ کات موڵەتی ئەوە نادات جارێکی دیکە کۆنتڕۆڵی کەرتی غەززە بکەنەوە.
لێدوانەکانی نتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 9 مانگە شەڕی غەززە بەردەوامە و ڕژێمی زایۆنیستی بە هەموو پشتیوانییەکی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە بە بچووکترین ئامانجەکانی نەگەیشتووە./.