بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پشتیوانی خۆڕاگریی خەڵکی ناوچەکە لە بەرامبەر ڕژێمی نایاسایی زایۆنیستی بووە و پشتیوانی لە خۆڕاگری ڕیشەی لە سیاسەتە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئامانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی و ڕێنماییەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییدا هەیە و بە هێزەوە بەردەوام دەبێت.
پزیشکیان ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکە موڵەتی ئەوە نادەن ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە سیاسەتی تاوانبارانە و شەڕەنگێزانەی خۆی لە دژی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و گەلانی دیکەی ناوچەکە بدات./.