بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پێنجەمین پێشانگای نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سوریا لە دیمەشق، زیاتر لە 60 کۆمپانیای ناوخۆیی، عەرەبی و بیانیی پسپۆڕ لە بواری پیشەسازی نەوت، لێدانی بیرە نەوتییەکان و ڕاوێژکاری بەشدارییان کردووە.
هەروەها لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگایەدا ژمارەیەک لە باڵیۆزان و شاندە دیپلۆماسییەکان، شارەزایان و بازرگانان بەشدارییان کردووە.
پێشانگاکەی سوریا تا 10 ی تەمموزی 2024 بەردەوام دەبێت./.