بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرپەرشتیاری نووسینگەی ڕاوێژکاریی بازرگانی ئێران لە عێراق وتی: هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی لە سەدا 27 زیادیکردووە.
فەرزاد پیلەتەن ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران و سەرپەرشتیاری نووسینگەی ڕاوێژکاریی بازرگانی ئەم وڵاتە لە عێراق ڕایگەیاند کە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆچی هەتاویدا گرنگترینی ئەو کاڵایانە لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراون بریتین لە غازی سرووشتی، ئاسن و پۆڵا، سێوی تازە و هەروەها چەند کاڵا و بەرهەمێکی دیکە.
نوێنەری بازرگانیی ئێران لە عێراق وتی: لەو کاڵا و بەرهەمە گرنگانەی دیکەش کە هەناردە عێراق کراوە دەتوانین ئاماژە بە کاشی و سیرامیک، شوتی، فێنککەرەوەی ئاوی، تەماتە، کەرەستەی ناو ماڵ، تۆرباینەکانی غاز، کەرەستەی چێشتخانە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، پەنیر، کلینکەر، هێلکە، شیری وشک، ئایسکرم و …. بدەین.
پیلەتەن ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکانی گومرکی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەناەردەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی بۆ عێراق بە گەشەی لە سەدا 27، لە 2 ملیار و 346 ملیۆن دۆلاری ماوەی هاوشێوەی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی و بە بەرزبوونەوەی نزیکەی 650 ملیۆن دۆلاری، گەیشتووەتە 3 ملیار دۆلار.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕایگەیاند کە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی بڕی یەک ملیار و 210 ملیۆن دۆلار غازی سرووشتی، ئاسن و پۆڵا 176 ملیۆن دۆلار، کاسی و سیرامیک 55 ملیۆن دۆلار، سێوی تازە 49 ملیۆن دۆلار، شوتی 45 ملیۆن دۆلار، فێنککەرەوەی ئاوی 45 ملیۆن دۆلار، تەماتە 36 ملیۆن دۆلار، کەرەستەی ناو ماڵ 33 ملیۆن دۆلار، پەنیر 18 ملیۆن دۆلار، کلینکەر 18 ملیۆن دۆلار، هێلکە 17 ملیۆن دۆلار، شیری وشک 17 ملیۆن دۆلار و ….. هەناردەی عێراق کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی بڕی 107 ملیۆن دۆلار کاڵا لە عێراقەوە هاوردەی ئێران کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی نزیکەی لە سەدا 25 بەرزبوونەوەی هەبووە./.