جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

مۆزەخانەی نیشتمانی؛ شکۆی مێژوویی وڵاتی ئێران

جام کوردی - مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران، کۆنترین، گەورەترین و دەوڵەمەندترین مۆزەخانەی ئێرانە کە بە سەر دوو بەشی ئێرانی کۆن و سەردەمی ئیسلامیدا دابەش کراوە. لە بەشی ئێرانی کۆندا ئاسەواری مێژوویی لە سەردەمی ناسراو بە پارینە سەنگی تا سەردەمی ساسانییەکان نمایش کراوە و لە بەشی ئیسلامیشدا ئاسەواری پاش هاتنی ئیسلام بۆ ئێران نمایش کراوە.

ته‌مموز 10, 2024
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران وەک یەکەم مۆزەخانەی فەرمی و مۆزەخانەی دایک لەم وڵاتە، لە ڕوبەرێکی 18 هەزار مەتری چوارگۆشەیی کراوەتەوە و دوو بەشی ئێرانی کۆن و سەردەمی ئیسلامی لە خۆ دەگرێت. زیاتر لە 300 هەزار ئاسەوار لە سەردەمە جیاوازە مێژووییەکان لەم مۆزەخانەدا نمایش کراون.

مێژووی مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

ئەگەرچی بیرۆکەی کردنەوەی مۆزەخانەیەک لە ئێران لە دەستپێکی سەردەمی مەشروتیەت لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی سەنیع دەوڵە گەڵاڵە کراوە، بەڵام بیرۆکەکە لەو سەردەمەدا جێبەجێ نەکرا تا ئەوەی کە لە سەردەمی ئەحمەد شای قاجاڕ بە هەوڵی کەسێک بە ناوی مورتەزاخان مومتاز مەمالیک، وەزیری ڕۆشنبیری ئەو کاتە، کۆمەڵە ئاسەوارێکی کۆن و مێژوویی کۆکرایەوە و لە یەکێک لە ژوورەکانی خوێندنگەی دارئەلفنون بە ناوی مۆزەخانەی نیشتمانی دانرا. پاشان لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم لە ساڵی 1304 ی کۆچی هەتاوی مۆزەخانەی نیشتمانی بۆ تەلاری ئاوێنە لە بینای مەسعودیەی گۆڕەپانی بەهارستان گوازرایەوە.

لە ساڵی 1306 ئەنجومەنی شورای نیشتمانی ئەو کاتە موڵەتێکی فەرەنسییەکانی بۆ گەڕان بە شوێن ئاسەوارە کۆن و مێژووییەکانی ناوخۆی ئێراندا هەڵوەشاندەوە و لە بەرامبەر ئەمەش تەنیا موڵەتی گەڕان لە ناوچەی شوش بەوان درا و حکومەتی ئەو کاتەش کردنەوەی مۆزەخانە و کتێبخانەیەکی لە ئەستۆ گرت کە تا پێنج ساڵ بەڕێوەبردنی بە کەسێکی فەرەنسی درا و بەڵێنی ئەوەی بە پاریس دا کە ئەو کەسە بۆ سێ خولی پێنج ساڵە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە. هەر بۆیە لەو ساڵەدا ئاندرە گدار ئەندازیاری ناسراوی فەرەنسی هاتە ئێران و درووستکردنی مۆزەخانەی نیشتمانی یان لە ڕاستیدا مۆزەخانەی ئێرانی کۆنی لە بەشی ڕۆژئاوای گۆڕەپانی مەشق بە هاوکاری دوو ئەندازیاری ئێرانی بە ناوەکانی حاجی عەباس عەلی مێعمار باشی و موراد تەورێزی لە ساڵی 1312 دەستپێکرد.

سەبارەت بە ناوی ئەم مۆزەخانەش باشترە بزانن کە یەکەم مۆزەخانە لە ئێران، مۆزەخانەی نیشتمانی و پاشان ناوی مۆزەخانەی مەعاریف بووە کە پاش کردنەوەی لەم بینایە کرایە مۆزەخانەی ئێرانی کۆن و تا ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی هەر بەو ناوە مایەوە و لەو ساڵەدا بە کردنەوەی مۆزەخانەی سەردەمی ئیسلامی، ناوەکەی بۆ مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران گۆڕا.

مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران لە کوێیە؟

کۆمەڵەی مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران لە شاری تارانە و بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێش و جوانەکانی پایتەختی ئێران هەژمار دەکرێت. ئەم مۆزەخانەیە کەوتووەتە نزیک شەقامی 30 ی پوشپەڕ و لە بەشی ڕۆژئاوای شەقامی نەتەوە یەکگرتووەکان، باکوری شەقامی ئیمام خومەینی یان سوپای پێشوو و لە بەشی ڕۆژئاوای وەزارەتی دەرەوەی ئێراندایە.

مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران چەند بەش لە خۆ دەگرێت؟

مۆزەخانەی ئێرانی کۆن

درووستکردنی مۆزەخانەی ئێرانی کۆن لە ساڵی 1312 بۆ ماوەی 4 ساڵ و لە 4 قۆناغدا دەستیپێکرد، ئاندرە گدار شوێنێکی لە نزیک شەقامی 30 پوشپەڕ یان قەوام سەڵتەنە بۆ کردنەوەی ئەو مۆزەخانەیە دەستنیشان کرد. ناوبراو لە کردنەوەی مۆزەخانەکەدا بە تایبەت لە دەروازەکەی کەڵکی لە کۆشکی ساسانی تیسفون و تاقی کەسرا وەرگرتووە و بە تایبەت بڵێین کە کەڵکی لە شێوازی بیناسازی ئێرانی وەرگرتووە.

لە دوو بەشی دەروازەکەشەوە دوو بینای دوو نهۆمی هەیە کە بۆ کتێبخانە، کردنەوەی پێشانگاکان و بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکانە. لە سەر دەروازەکەش بەردەنووسێک هەیە کە شیعرێکی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی بە ناوی مەلیک شوعەرای بەهار بە نووسینی ئەمیر کتێب مەلیک کەلامی پێوە دەبینرێت.

ئاسەوارەکانی نێو مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران لە سەردەمی کۆنەوە بە ناوی پارینە سەنگی تا سەردەمی ساسانییەکان لە دوو بەشی پێش مێژوو و سەردەمی مێژوویی ئێران و لە دوو نهۆمدا نمایش کراون.

نهۆمی دووەم: سەردەمی پێش مێژوو

بۆ بینینی ئاسەوارەکانی ئەم بەشە دەبێت سەردانی نهۆمی دووەم بکەن، لەم بەشەدا کۆنترین ئاسەوار و کەلوپەلی کۆنترین سەردەمی ژیانی مرۆڤایەتی یان سەردەمی پارینە سەنگی تا کۆتایی هەزارەی چوارەمی پێش زائین، واتە لە کۆنترین سەردەمەوە دەبینن.

نهۆمی یەکەم: سەردەمی مێژوویی

پاش دیتنی ئاسەوارەکانی سەردەمی پێش مێژوو، لە نهۆمی یەکەمدا جیهانێکی مێژوویی و شارستانیەت و لە ڕاستیدا سەردەمی مێژوویی دەبینن. لەم نهۆمەدا ئاسەوارەکانی کۆتایی هەزارەی چوارەمی پێش زائین واتە دەستپێکی بەکارهێنانی نووسین تا کۆتایی سەردەمی ساسانییەکان نمایش کراوە.

مۆزەخانەی ئاسەوار ناسی و هونەری ئیسلامی

مۆزەخانەی سەردەمی ئیسلامی لە ساڵی 1322 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن ئەوژەن ئافتاندیلیان هاوکاری ئاندرە گدار وەک مۆزەخانەی مرۆڤ ناسی دیزاینی بۆ کرابوو بەڵام لە ساڵی 1332 بۆ ئیش و کاری کارگێڕی و پێشانگای کاتی و بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆنفرانسەکان کەڵکی لێ وەرگیرا. هەر بۆیە کۆمەڵە ئاسەواری تایبەت بە هونەری ئیسلامی لە نهۆمی دووەمی مۆزەخانەی نیشتمانی ئێرانی کۆن نمایش کرا کە ساڵانی دواتر بە پێی گرنگیی ئەم سەردەمە، بڕیار درا کە مۆزەخانەیەکی سەربەخۆ بکرێتەوە، هەر بۆیە پاش گۆڕانکاری لە بیناکە و گواستنەوەی ئاسەوارەکان، مۆزەخانەی سەردەمی ئیسلامی لە ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی بە فەرمی کرایەوە.

دیسانەوە لە ساڵی 1380 ی کۆچی هەتاوی بەدواوە و بە مەبەستی چاکسازی و تەواوکردنی بیناکان و پێداچوونەوە بە سەر شێوازی نمایشکردنی ئاسەوارەکان، ئەم مۆزەخانەیە داخرا و لە ساڵی 1394 ی کۆچی هەتاوی کرایەوە. دیزاین و پلانی مۆزەخانەی سەردەمی ئیسلامی لە دیزاینی کۆشکی ساسانی لە بیشاپور کەڵکی وەرگرتووە. ئەم مۆزەخانەیە لە سێ نهۆمدا بە ڕوبەری 4 هەزار مەتری چوارگۆشە لە تەنیشت مۆزەخانەی ئێرانی کۆندایە و بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی دیکەی تاران دادەنرێت.

لە نهۆمی دووەمیدا ئاسەوارەکانی تایبەت بە سەرەتای ئیسلام تا سەردەمی ئیلخانییەکان نمایش کراوە. واتە سەرەتای ئیسلام، سەردەمی سەلجوقییەکان و ئیلخانییەکان. بە تایبەت قورئانە مێژوویی و کۆنەکان کە لە سەر پێستی ئاسک نووسراون.

لە نهۆمی یەکەمیشدا ئاسەوارەکانی سەردەمی تەیمورییەکان تا قاجاڕەکان نمایش کراوە. واتە تەیمورییەکان، سەفەوییەکان، ئەفشارییەکان، زەندییەکان و قاجاڕەکان.

تەلاری قورئان

لە نهۆمی یەکەمدا بەشێکی زۆر جوان و گرنگ بە ناوی تەلاری قورئان کراوەتەوە. بەشێک لە قورئانەکانی ئەم مۆزەخانەیە پەیوەندیی بە سەدە سەرەتاییەکانی ئیسلامەوە هەیە کە زیاتر لە سەر پێستی ئاسک نووسراون.

لە بەشی ناوەڕاستی ئەم تەلارەش لاپەڕەیەک لە قورئانی گەورە و پڕبایەخ بە نووسینی بایسونقور میرزا نمایش کراوە کە نادر شای ئەفشار لە شاری هەراتەوە بۆ قوچانی هێناوە و لە شەڕەکانی بە ئامانجی پاراستنی سەربازەکانی لە پێشەوە دەیهێنا. بەشێک لە لاپەڕەکانی ئەم قورئانە لە ئاڵۆزییەکانی تایبەت بە سەردەمی نادرشا بە هۆی ئاگرەوە سووتاوە و بەشێکی دیکەی لاپەڕەکانی لە مۆزەخانەکانی دیکەدا هەڵگیراون.

ئەم کۆمەڵە مۆزەخانەیە شوێنێکە کە بەردەوام لە لایەن گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانییەوە لە تارانی پایتەختی ئێران سەردانی دەکرێت و بێگومان زانیارییەکی زۆر لە سەردەمە جیاجیاکانی مێژوو بەوان دەبەخشێت./.

Previous Post

پێنجەمین پێشانگای نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سوریا کرایەوە

Next Post

پەیامی پزیشکیان بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا: پشتیوانی لە خۆڕاگری بەردەوام دەبێت

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
پەیامی پزیشکیان بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا: پشتیوانی لە خۆڕاگری بەردەوام دەبێت

پەیامی پزیشکیان بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا: پشتیوانی لە خۆڕاگری بەردەوام دەبێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020